سیستانی داوایەک ئاڕاستەی رۆحانی دەکات

سیستانی داوایەک ئاڕاستەی رۆحانی دەکات

مەرجەعی باڵای شیعەکان لە کۆبوونەوەیەکدا بە حەسەن رۆحانی سەرۆکی ئێرانی راگەیاندووە: پێویستە رێز لەسەروەریی خاکی عێراق بگیرێت و چەک تەنھا لەدەستی دەوڵەتدا بێت.

نووسینگەی مەرجەعی باڵای شیعەکان بڵاویکردەوە، لەمیانی سەردانەکەی بۆ نەجەف، حەسەن رۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران لەگەڵ عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکان کۆبووەتەوە و لە کۆبوونەوەکەدا عەلی سیستانی بە رۆحانی راگەیاندووە: ھەر ھەنگاوێک بۆ بەھێزکردنی پەیوەندییەکانی عێراق و ئێران، پێویستە لەسەر بنەمای رێزگرتن بێت لەسەروەریی ھەردوو وڵات و دەست لەکاروباری ناوخۆی عێراق وەرنەدرێت.

سیستانی لە کۆبوونەوەکەدا داواشی کردووە، چەک تەنھا لە دەستی دەوڵەت بێت و لەم قۆناغەدا حکومەتی عێراق خزمەنگوزاری بۆ ھاوڵاتیان دابین بکات.