سوید لە ٩٦%ی داواکان بۆ پێدانی مافی پەنابەرێتی رەتدەکاتەوە

سوید لە ٩٦%ی داواکان بۆ پێدانی مافی پەنابەرێتی رەتدەکاتەوە
کۆمیسۆنی ئەوروپا بۆ مافەکانی مرۆڤ رەخنە لە بڕیارەکانی حکومەتی سوید بۆ  توندکردنی رێکارەکانی پێدانی مافی پەنابەرێتی دەگرێت.
کۆمیسۆنی ئەوروپا بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە: لە ساڵی ٢٠١٢ـەوە، سوید رێکارەکانی پێدانی مافی پەنابەرێتی قورسکردووەو ئەوەش نیگەرانی رێکخراوی یەکێتی ئەوروپای بەدوای خۆیدا ھێناوە، رونیشیکردۆتەوە: بەھۆی توندکردنی رێکارەکانەوە لە کۆی ھەر سەد پەنابەرێک تەنھا "٤" پەنابەریان یان مافی پەنابەرێتی لە سوید وەردەگرن، ئەوەش دژی پێوەرەکانی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ دۆسیەی پەنابەراندا.