سوریا:کۆبوونەوە بۆ نووسینەوەی دەستوور بەردەوامە

سوریا:کۆبوونەوە بۆ نووسینەوەی دەستوور بەردەوامە

رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و حکومەتی دیمەشق نزیک بوونەتەوە لە رێککەوتنێکی تایبەت بە پێکھێنانی لیژنەی داڕشتنەوەی دەستووری سوریا.

گیرپیدرسن نێردراوی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سوریا رایگەیاند، لەماوەی رابردوودا زنجیرەیەک دیدارو کۆبوونەوەی لەگەڵ لێپرسراوانی حکومەتی دیمەشق کردووەو ھەردوولا نزیک بوونەتەوە لە رێککەوتنێکی تایبەت بە پێکھێنانی لیژنەی داڕشتنەوەی دەستووری سوریا.

پێشتریش، میدیاکانی سوریا ئاماژەیان بەوەکردبوو، کۆبوونەوەی نێردراوی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سوریا لەگەڵ لێپرسراوانی دیمەشق، دەرەنجامی باشی لێکەوتۆتەوەو بڕیاریشە کۆبوونەوەکان لە داھاتوویەکی نزیکدا، دەستپێبکەنەوە.