سودە گرنگەکانی خواردنی توو

سودە گرنگەکانی خواردنی توو
توو بەوە جیادەکرێتەوە لە میوەکانی دیکە ڕێژەیەکی بەرز لە دژە ئۆکسانی تێدایە،دەوڵەمەندە بە ڤیتامین  "C" و ڕیشاڵ و ماددە کیمیاییە ڕوەکیەکان ڕێگری دەکات لە توشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە و دەشبێتە ھۆی وەستانی کاری ھستامین کە ھۆکارە بۆ توشبوون بە حەساسیەت،ئەمانەش کۆمەڵێک سودی دیکەی توون:

١-ڕێگری دەکات لە توشبوون بە برینی گەدە.

٢-پارێزگاری ڕێژەی لێدانی دڵ دەکات.

٣-خواردنی توو بۆ ئەو کەسانە بەسودە کە نەخۆشی جگەریان ھەیە.

٤-ھەستی تینوێتی کەمدەکاتەوە.

٥-ترشەڵۆکی گەدە ناھێڵێت.

٦-بۆ پێست بەسودە و ڕەونەقداری دەکات.

٧-خواردنی توو بۆ ئەو کەسانە بەسودە کە بەدەست گرفتی کەمخوێنی و ھەوکردنی میزەڵدانەوە دەناڵێنن.

٨-ڕێژەی شەکر لە خوێندا ڕێکدەخات ،دەتواندرێت لە چارەسەرکردنی نەخۆشی شەکر سودی لێوەربگیرێت.

٩-ڕێگری دەکات لە بەرزبوونەوەی چەوری زیان بەخش و سوڕی خوێنیش چالاک دەکات.

١٠-ئەو دژە ئۆکسانەی کە تێیدایەتی مەترسی توشبوون بە نەخۆشی دڵ کەمدەکاتەوە.