سلێمانی میوانداریی پاڵەوانێتیی لەشجوانیی عێراق دەکات 

سلێمانی میوانداریی پاڵەوانێتیی لەشجوانیی عێراق دەکات 

سبەینێ رۆژی شەممە شاری سلێمانی میوانداریی پاڵەوانێتیی لەشجوانیی عێراق دەکات، دەزگای میدیایی کوردساتیش سپۆنسەری میدیایی پاڵەوانێتیەکە دەکات. 

پاڵەوانێتیی لەشجوانی عێراق سبەینێ لە تەلاری ھونەری سلێمانی بەرێوەدەچێت و چاوەڕوان دەکرێت چەند لەشجوانێکی کورد ئەنجامی باش بەدەستبھێنن. 

بەرێوەچوونی پاڵەوانێتیی لەشجوانیی یانەکانی عێراق لە کاتێکدایە، کە عێراق دەیەوێت میوانداریی پاڵەوانێتی لەشجوانیی کیشوەری ئاسیا بۆ ساڵی 2020 بکات.