سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران کاریگەری لەسەر خاڵە سنورییەکان نەبووە

سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران کاریگەری لەسەر خاڵە سنورییەکان نەبووە

سزا ئابورییەکانی ئەمریکا لەسەر ئێران و ناکۆکییەکانی نێوانیان کاریگەری لەسەر جوڵەی بازرگانی و ئابوری لە خاڵە سنورییەکانی نێوان عێراق و ئێران و ھەرێمی کوردستان دروست نەکردووە.

سیاسەتی نوێی گومرگ رەنگدانەوەی خراپی لەسەر جموجۆڵە ئابورییەکان دروستکردووە، ھۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی خاڵە سنورییەکانی ھەرێم پابەندن و خاڵە سنورییەکانی ناوەڕاست و باشور پابەند نین بە سیاسەتی نوێی گومرگەوە.