سبەینێ‌ پارەی بەڵێندەران دابەش دەكرێت

سبەینێ‌ پارەی بەڵێندەران دابەش دەكرێت

حكومەتی هەرێم بڕی 100 ملیۆن دۆلار بۆ بەڵێندەران خەرجدەكات و لەسبەینێشەوە دەست بەدابەشكردنی دەكرێت.

"سەرۆ دزەیی"سەرۆكی لقی هەولێری یەكێتی بەڵێندەرانی كوردستان بە كوردسات نیوزی راگەیاند، حكومەتی هەرێم لە دوای كۆتایهاتنی قەیرانی دارایی و باش بوونی رەوشی ئابوری بڕیاری داوە رۆژی دوو شەممە بڕی 100 ملیۆن دۆلاری تر بۆ بەڵێندەرانی هەرێم خەرج بكات، كە لە سلێمانی لە بانكی ئاڵای هەرێم و لە هەولێر لە بانكی زاگرۆس و لە دهۆك لە بانكی داس نیا دابەش دەكرێت.
وتیشی، بۆ ئەمجارە بڕی پارەكە بۆ پارێزگاكان بە پێی پرۆژە خەرج دەكرێت و لە سەرەتادا هەر پارێزگای بڕی 20 ملیۆن دۆلاری بۆ خەرج دەكرێت و دواتر بەپێی پڕۆژەكان ئەوەی دەمێنێتەوە خەرج دەكرێت.
"سەرۆ دزەیی"ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد لە هەرێمی كوردستان زیاتر لە 3 هەزار پڕۆژە هەبوو، كە زۆربەیان بە هۆی خەرجنەكردنی پارە وەستێنراون، ئەوەش هەنگاوێكی باشە بۆ دەستپێكردنەوەی پڕۆژە راگیراوەكان.