سبەینێ وردەکاریی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران ئاشکرا دەکرێت

سبەینێ وردەکاریی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران ئاشکرا دەکرێت

سبەینێ لە ئەنجومەنی وەزیران لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا وردەکاریی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران ئاشکرا دەکرێت.

پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند: سبەینێ رۆژی دووشەممە لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، رێباز حەملان وەزیری دارایی و ئامانج رەحیم سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران و سەفین دزەیی وتەبێژی حکومەتی هەرێم لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا وردەکاریی مووچەی ئەو 5 مانگە بۆ رای گشتی ئاشکرا دەکەن کە لەلایەن بەغدادەوە رەوانەی هەرێمی کوردستان کراوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، حکومەتی عێراق لە ساڵی 2019دا مووچەی 5 مانگی رەوانە کردووە بەڵام حکومەتی هەرێمی کوردستان تەنیا مووچەی 2 مانگی دابەشکردووە و فەرمانبەرانیش لە چاوەڕوانی دابەشکردنی مووچەی مانگەکانی تردان.