سبەینێ رۆژی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران دیاری دەکرێت

سبەینێ رۆژی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران دیاری دەکرێت

سبەینێ لیژنەی باڵای وەرگرتنی گەنمی جوتیاران کۆدەبێتەوە و بریار لە رۆژی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران بۆ ساڵی ٢٠١٩ دەدرێت.

شاڵاو جەمال بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، بڕیارە سبەینێ لیژنەی باڵای وەرگرتنی گەنمی جوتیاران کۆببێتەوە و بریار لە رۆژی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران بۆ ساڵی ٢٠١٩ دەدرێت، کە حکومەتی عێراق لە سنوری سلێمانی و گەرمیان ، کەلار و سایلۆی سەیدسادق و چەمچەماڵ و پیرەمەگرون رانیەی ، بۆ وەرگرتنی گەنم دیاریکردوە.

وتیشی بڕی وەرگرتنی گەنم بۆ ھەرێمی کوردستان ٣٤٠ ھەزار تۆنە، لەو بڕەش بۆ سلێمانی ٨٠ ھەزار تۆن و بۆ گەرمیان ٢٨ ھەزار تۆن و بۆ ھەڵەبجە ٢٠ ھەزار تۆن دیاریکراوە و بڕیارە لە سەرەتای مانگی داھاتوو دەرگای سایلۆکان بکرێنەوە و بە پێی مەرج و رێنماییەکان دەست بە وەرگرتنەوەی گەنمی جوتیاران بکرێت.