سبەینێ بەجیا پەرلەمان و کابینەی نوێی حکومەت کۆدەبنەوە

سبەینێ بەجیا پەرلەمان و کابینەی نوێی حکومەت کۆدەبنەوە

سبەینێ بەجیا ھەر یەکە لە پەرلەمانی کوردستان و کابینەی نوێی حکومەت کۆدەبنەوە.

بڕیارە سبەینێ پەرلەمانی کوردستان کۆببێتەوە ، بەپێی بەرنامەی کۆبونەوەکەش چوار پەرلەمانتاری نوێ لە جێگەی ئەو ئەندامانەی پۆستی وەزارییان وەرگرتووە سوێندی یاسایی دەخۆن و وەک پەرلەمانتار دەست بەکاردەبن، ھەروەھا تەوەری دووەمی کۆبونەوەکەش، تایبەت دەبێت بە دیاریکردنی میکانیزمی ھەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی پەرلەمان.

ھاوکات بڕیارە سبەینێ سەرۆکی حکوومەتی ھەرێم لە ئەنجوومەنی وەزیران لەگەڵ وەزیرەکانی کابینەی نۆیەمی حکوومەت کۆدەبێتەوە و کارنامەی حکومەت دەدات بە وەزیرەکان و بەرنامەی کاری یەکەمین کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانیش دادەڕێژرێت.

بڕیاریشە لێژنەیەکی تایبەت بۆ ئاڵووگۆڕکردنی وەزارەتەکان پێکبھێنرێت و تا کۆتایی ھەفتەی داھاتوو، سەرجەم وەزارەتەکان ئاڵوگۆڕییان پێبکرێت.