سایلۆی دیالە گەنمی جوتیارانی کوردی خانەقین وەرناگرێت

سایلۆی دیالە گەنمی جوتیارانی کوردی خانەقین وەرناگرێت

سایلۆی پارێزگای دیالە بڕیاریداوە بەھیچ شێوەیەک گەنم لەجوتیارانی کوردی قەزای خانەقین وەرنەگرێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە ماوەی مانگێکە سایلۆی دیالە دەستیکردووە بەوەرگرتنی گەنمی جوتیاران لە سنوری پاریزگاکەدا.

کامەران عەبدوڵا بەرێوەبەری کشتوکاڵی خانەقین بەکوردسات نیوزی راگەیاند ، پێویستە وەزارەتی بازرگانی عێراق ئەو گرفتە چارەسەر بکات و  لە ئێستاشدا  لەھەوڵی ئەوەدان لەرێگای ئیدارەی گەرمیانەوە گەنمی جوتیارانی خانەقین لە سایلۆی کەلار وەربگیرێت .