ساڵیادی کۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا

ساڵیادی کۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا

دوو ساڵ لەمەوبەر و لە رۆژێکی وەک ئەمڕۆدا، نەوشیروان مستەفا بەنەخۆشی کۆچی دوایی کرد و پاشان لە رێوڕەسمێکی جەماوەریدا لە گردی زەرگەتەی شاری سلێمانی بەخاک سپێردرا.

نەوشیروان مستەفا کەسایەتییەکی سیاسی و رووناکبیریی گەورەی کورد بووە، ئەندامی دەستەی دامەرزێنەری یەکێتی نیشتمانی کوردستان و ساڵانێکیش جێگری سکرتێری گشتی ئەو حزبە بووە، بەر لە کۆچی دوایشی دامەزرێنەر و رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان بووە.