ساڵڕۆژی کۆچی دوایی عادل موراد لە سلێمانی بەڕێوەچوو

ساڵڕۆژی کۆچی دوایی عادل موراد لە سلێمانی بەڕێوەچوو

لە ھۆڵی رۆشنبیریی شاری سلێمانی مەراسمێک بۆ ڕێز لە ماندووبون و خەباتی زیاتر لە نیوسەدەی عادل موراد سکتێری گشتیی ئەنجومەنی ناوەند و ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری یەکێتی بەڕێوەچوو.

مەراسیمەکە بە بەدەقیقەیەک وەستان بۆ گیانی پاکی عادل موراد و سەرجەم شەھیدان دەستیپێکرد، پاشان تاجەگوڵینەی ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد پێشکەشی مەراسیمەکەکرا. 

دواتر وتاری مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لەلایەن حاکم قادر حەمەجان خوێندرایەوە و ھەروەھا وتاری ئەنجومەنی ناوەندیی یەکێتیش لەلایەن لەتیف نێروەی پێشکەشکرا.

ھەر لە مەراسیمەکەدا فیلمێکی دیکۆمێنتاری لەسەر ژیان و خەباتی عادل موراد نمایشکرا و لە کۆتاییشدا لەلایەن نەوژین عادل مورادەوە وتاری بەخێرھاتن پێشکەشکراو سوپاسی سەرجەم ئەو کەسانەی کرد کەبەشداربوون.