ساڵانە ١٣٨ ھەزار کەس بەھۆی پێوەدانی مارەوە گیانلەدەستدەدەن

ساڵانە ١٣٨ ھەزار کەس بەھۆی پێوەدانی مارەوە گیانلەدەستدەدەن

ساڵانە لە جیھاندا زیاتر لە ١٣٨ ھەزار کەس بەھۆی پێوەدانی مارەوە گیانلەدەست دەدەن و رێکخراوی تەندروستی جیھانیش ستراتیژێک بۆ کەمکردنەوەی رێژەکە رادەگەیەنێت.

  رێکخراوی تەندروستی جیھانی رایگەیاندوە،ساڵانە زیاتر لە ٣ ملیۆن کەس لە جیھاندا مار پێوەیان دەدات، لەو رێژەش زیاتر لە ١٣٨ ھەزاریان گیانلەدەست دەدەن، تەنروستی جیھانی ئاشکرشیکردوە، لە پلانیدایە  تا ساڵی ٢٠٣٠ رێژەکە بۆ نیوە کەمبکاتەوە.

رێکخراوی پزیشکانی بێ سنوریش پشتیوانی خۆی بۆ پلانەکەی رێکخراوی تەندروستی جیھانی راگەیاندوەو دیاردەکەش بە مەترسیدار ناودەبات و ھەفتەی رابردووش کۆمپانیای (وێڵکەم تراستی) بەریتانی بەرنامەیەکی بەبەھایی زیاتر لە " ١٠٠ ملیۆن دۆلار" بۆ روورووبونەوەی گرفتی پێودانی مار راگەیاند.