ساڵانە بەبڕی 16 ملیاردۆلار كەلوپەل هاوردەی هەرێم دەكرێن

ساڵانە بەبڕی 16 ملیاردۆلار كەلوپەل هاوردەی هەرێم دەكرێن

ساڵانە بەبڕی 16 ملیار دۆلار كەلوپەل لەتوركیا و ئێرانەوە هاوردەی هەرێم دەكرێن و 75%ی ئەو كەلوپەلانەش لەهەرێمەوە رەوانەی ناوچەكانی تری عێراق دەكرێن. "نەوزاد ئەدهەم"بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لەوەزارەتی بازرگانی هەرێم رایگەیاندووە، ساڵانە بەبڕی 10 ملیار دۆلار كاڵاو پێداویستی لە رێگەی توركیاوە دێنە هەرێم ، هەروەها بەبڕی 6 ملیار دۆلاریش كاڵاو پێداویستی لە ئێرانەوە رەوانەی هەرێم دەكرێن. "نەوزاد ئەدهەم" وتیشی، ئەو كاڵایانەی لە توركیاو ئێرانەوە دێنە هەرێم، رێژەی 75% یان لە هەرێمەوە رەوانەی ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوری عێراق دەكرێت.
سەبارەت بە هاوردەكردنی ئۆتۆمبێلیش بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم رایگەیاند، لەرێگەی دەروازە سنورییەكانی ئێرانەوە 84%ی ئۆتۆمبێل هاوردەدەكرێت ،لە 16% لە رێگەی دەروازەی سنوری ئیبراهیم خەلیلەوە هاوردە دەكرێت.