سالار مەحمود: بڕیارەکانی ئەنجومەنی نوێنەران دابڕان لەنێوان کوردستان و عێراق دروست دەکات

سالار مەحمود: بڕیارەکانی ئەنجومەنی نوێنەران دابڕان لەنێوان کوردستان و عێراق دروست دەکات


لەسەر بڕیارەکانی ئەنجومەنی نوێنەران دژ بە پرۆسەی ریفراندۆم، داوای کۆبوونەوەی نائاسایی پەرلەمانی کوردستان دەکرێت. "سالار مەحمود" ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بە کوردسات نیوزی راگەیاند، بڕیارەکانی ئەنجومەنی نوێنەران بە قەدەر ریفراندرۆمەکەی ھەرێم دابڕان لەنێوان کوردستان و عێراق دروست دەکات، ھەرچەندە راپرسیەکە مافێکی نیشتمانی بووەو ھەڕەشەی جوڵانی ھێزو گەمارۆدانی ئابوری تێدا نەبووە، بەڵام ئەو بڕیارە جگەلەوەی دەرخەری شۆڤێنیەتی لایەنە عیراقیەکان دەردەخات جوڵاندنی ھێزو زیاتر برسیکردن و داخستنی دەروازەکان دەکاتە چەکی ململانێکان.  "سالار مەحمود" وتیشی، پێویستە پەرلەمانی کوردستان دانیشتنێکی نائاسایی بکات بۆ وەڵامدانەوەی بڕیارەکەی ئەنجومەنی نوێنەران لەلایەک ، ھاوکات پەرلەمان رۆڵی ئاشتەوایی و نزیکردنەوەی لایەنە ناکۆکەکان ببینێت و ھەموو لایەنەکان و سەرۆکی پەرلەمان لەو دانیشتنەی پەرلەماندا ئامادەییان ھەبێت، ھەروەھا بانگەواز بکرێت بۆ کۆمەڵی نێودەوڵەتی کوردستان لە ھێرشی دەوڵەتی عێراق بپارێزن بۆ ئەوەی رووبەڕوو بونەوە روونەدات. "سالار مەحمود" ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، نوێنەرانی کورد لە ئەنجومەن بگەڕێنەوە بە غداو لەوێوە گوشار لەسەر حکومەت و پەرلەمان دروست بکەن کە وڵاتەکە بەرەو شەڕێکی نوێ نەبرێت کە بەغدا ١٢٦ ملیار دینار قەرزارەو ھێشتا لەشەڕی داعشدایە، ھەروەھا ھەڵمەتێکی دیبلۆماسی بۆ پیشاندانی نیازو مەترسیەکانی بەغداد دەستپێبکرێت،رێوشوێنی پێویست بۆ ئەنجامدانی چاکسازیی ناوخۆ بگیرێتەبەر و ئەو بەرپرسانەی دۆسیەی گەندەڵیان بەسەردا ساغبۆتەوە سزا بدرێن.