زینەدین زێدان گەڕایەوە بۆ ریاڵ مەدرید

زینەدین زێدان گەڕایەوە بۆ ریاڵ مەدرید

دوای ٢٨٤ رۆژ لە جێھێشتنی یانەی ریاڵ مەدرید زینەدین زێدان جارێکی تر ئەرکی راھێنەرایەتی یانەی شاھانەی وەرگرتەوەو بۆندێکی تا ساڵی ٢٠٢٢ لەگەڵ یانەکە ئیمزاکرد.

زیدان ھاوینی رابردوو دوای بردنەوەی نازناوی چامپیۆنس لیگ بۆ سێیەم ساڵ لەسەریەک بەشێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو وازی لەکارەکەی ھێنا، بەڵام دواجار پەیوەندی بە یانەکەوە کردەوە.

زیدان بۆ یەکەم جار سەرەتای ساڵی ٢٠١٦ ئەرکی راھێنەرایەتی یانەکەی وەرگرت و توانی لەماوەی ٢ ساڵ و ٦ مانگ راھێنەرایەتی ،  مێّژویەکی زێڕین بۆ خۆی بنووسێتەوە کە لەو ماوە کورتەدا ٣ نازناوی چامپیۆنس لیگ و ٢ نازناوی مۆندیالی یانەکان و ٢ جامی سوپەری ئەوروپا و نازناوی خولی ئیسپانیا و جامی سوپەری ئیسپانیای بردەوە.