زیانێکی نوێی جگەرەکێشان ئاشکرابوو بۆ چاوەکان

زیانێکی نوێی جگەرەکێشان ئاشکرابوو بۆ چاوەکان

 

ئاشکرایە کە جگەرەکێشان زیانێکی زۆری بۆ تەندروستی و جەستەی مرۆڤ هەیە بەتایبەت سییەکان، بەڵام لە نوێترین توێژینەوەدا ئەوە ئاشکرابووە کە زیانەکانی جگەرە تەنها بۆ سییەکان نیە بەڵکو زیان بە چاوەکانیش دەگەیەنێت.

جگەرەکێشان بەجۆرێک کاریگەری دەکاتە سەر چاوەکان لەڕێگای ئەو ماددانەی کە تێیدایە، قورقوشم و مس لە هاوێنەی چاودا کۆدەبنەوە و ئەمەش کاریگەری دەکاتە سەر بەشی دواوەی بیلبیلەی چاو و دەبێتە هۆی دروستبوونی ئاوی سپی و لێل بوونی چاوەکان.