رەوانەکردنی پارەی گەنمی جووتیارانی ھەرێم تەنیا ئیمزای عادل عەبدولمەھدی ماوە

رەوانەکردنی پارەی گەنمی جووتیارانی ھەرێم تەنیا ئیمزای عادل عەبدولمەھدی ماوە

550 ملیار دینار بۆ پارەی گەنمی جووتیارانی ھەرێم تەرخانکراوە و تەنیا ئیمزای عەبدولمەھدی ماوە.

وەزارەتی بازرگانیی عێراق، لەچاوەڕوانی ئەوە دایە عادل عەبدولمەھدی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئیمزا لەسەر خەرجکردنی پارەی گەنمی جووتیارانی ھەرێم بکات. 

محەمەد ھاشم عانی، وەزیری بازرگانیی عێراق ئاشکرای کردووە: بڕی زیاتر لە (550) ملیار دینار بۆ پارەی گەنمی جووتیارانی ھەرێم تەرخانکراوە و بە نووسراوێک ئاڕاستەی سەرۆک وەزیران کراوە، بۆ ئەوە بڕیار لەسەر خەرجکردنەکەی بدات، وەزارەتی بازرگانی عێراق راشیگەیاندووە، دوای ئیمزاکەی عادل عەبدولمەھدی، راستەوخۆ پارەکە خەرجدەکرێت و دەخرێتە سەر حیسابی بانکی حکومەتی ھەرێم.

دوای تێکچوونی پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێم و بەغداد، لەسەر بڕیاری حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی پێشوو، خەرجکردنی پارەی گەنمی جووتیارانی ھەرێمیش راگیرا.