رەشنوسی رێککەوتنی نێوان یەکێتی و پارتی ئیمزا دەکرێت

رەشنوسی رێککەوتنی نێوان یەکێتی و پارتی ئیمزا دەکرێت

بڕیارە ئەم ھەفتەیە مەکتەبی سیاسی یەکێتی و پارتی بۆ ئیمزاکردنی رێککەوتنی سیاسییەکەی نێوانیان کۆببنەوە.

پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، ھەردوو مەکتەبی سیاسی یەکێتی و پارتی بۆ تەواوکردنی رەشنوسی رێککەوتنی نێوانیان کۆدەبنەوە، لەئێستادا لیژنەکانی ھەردولا سەرقاڵی نوسینەوەی رەشنوسی کۆتایی رێککەوتنەکەن، کە گرەنتی شەراکەتی راستەقینە و کاری ھاوبەشی نێوانیان دەکات لە پێکھێنانی کابینەی نوێی حکومەتی ھەرێم.
لای خۆشییەوە سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی مەکتەبی سیاسی یەکێتی جەختی لەوەکردەوە، لەچەند رۆژی داھاتوودا ھەردوو مەکتەبی سیاسی یەکێتی و پارتی کۆدەبنەوە بۆ ئیمزاکردنی ریککەوتنەکە.
بڕیارە رۆژی ١٨ی ئەم مانگە پەرلەمانی کوردستان کۆببێتەوە بۆ ھەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان ، ھەروەھا ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوکیش بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و ئاسایی کردنەوەی رەوشی شارەکە کۆدەبێتەوە.