رێگری لە تیمی کوردسات نیوز کرا روماڵی ھەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکانی شەنگال بکات

رێگری لە تیمی کوردسات نیوز کرا روماڵی ھەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکانی شەنگال بکات

پڕۆسەی ھەڵدانەوە گۆڕە بەکۆمەڵەکانی شەنگال دەستیپێکرد و رێگری لە تیمی کوردسات نیوز کرا روماڵی پڕۆسەکە بکات.

پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند: پڕۆسەی ھەڵدانەوە گۆڕە بەکۆمەڵەکانی شەنگال بە ئامادەبوونی نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان و حکومەتی عێراق و تیمێکی وەزارەی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوانی ھەرێم و رابەری ئێزدییەکان دەستیپێکردووە و یەکەم گۆڕیش لە گوندی کۆجۆ ھەڵدراوەتەوە.

شێروان خدر پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند: ھێزە ئەمنییەکان رێگرییان لە تیمی کوردسات نیوز کردووە بۆ رۆماڵکردنی پڕۆسەکە و گواستنەوەی زانیارییەکان.

رۆژی 3ی ئابی 2014 دوای داگیرکردنی شەنگال لەلایەن تیرۆریستانی داعش، بەسەدان ھاووڵاتی ئێزدی کۆمەڵکوژکران و خرانە گۆڕە بەکۆمەڵەکان کە بەپێی زانیارییەکان زیاتر لە 60 گۆڕی بەکۆمەڵ لە سنووری قەزای شەنگال ھەیە.