رێگریکرا لە خۆپیشاندان بۆ بەردەم کونسوڵگەريی ئەڵمانیا لە ھەولێر 

رێگریکرا لە خۆپیشاندان بۆ بەردەم کونسوڵگەريی ئەڵمانیا لە ھەولێر 

لەسەروبەندی یادی بۆردومانکردنی ھەڵەبجە بە چەکی کیمیایی، رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی خۆپیشاندانێکیان بۆ بەردەم کونسوڵگەریی ئەڵمانیا لە ھەولێر رێکخست، بەڵام لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە رێگرییان لێکرا.

ساڵانە لە یادی بۆردومانکردنی ھەڵەبجە بە چەکی کیمیایی، رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی لە شاری ھەولێر خۆپیشاندانێک بۆ بەردەم کونسوڵگەریی ئەڵمانیا لە ھەولێر رێکدەخەن، بەڵام ئەمساڵ لە لایەن ھێزە ئەمنییەکانی ئەو شارەوە رێگرییان لێکرا کە بچنە بەردەم کونسوڵگەریی ئەڵمانیا و بڵاوەیان بە خۆپیشاندەران کرد.

لە راگەیەندراوێکدا، رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی داویان لە حکومەتی ئەڵمانیا دەکرد تاوانی ھەڵەبجە بە جینۆساید بناسێنێت و داوای لێبوردن لە خەڵکی ھەڵەبجە بکات، چونکە کۆمپانیاکانی ئەڵمانیا بوون کە چەکی کیمیاییان بە عێراق فرۆشت. داواشیان لە حکومەتی عێراقی کرد بۆ دووبارە نەبوونەوەی ئەو تاوانە ببێتە ئەندام لە دادگای تاوانی نێودەوڵەتی.