رێواز فایەق بە سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ھەڵبژێردرا

رێواز فایەق بە سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ھەڵبژێردرا

رێواز فایەق لە پشکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ھەڵبژێردرا.

لە دانیشتنی پەرلەمانی کوردستاندا، چوار پەرلەمانتاری نوێ سوێندی یاساییان خوارد و لە جێگەی چوار پەرلەمانتاری تر دەستبەکار بون، کە پۆستی وزارییان لە کابینەی نوێی حکومەت وەرگرتووە.

بەشی دووەمی کارنامەی دانیشتەکەی پەرلەمان، تایبەت بوو بە  میکانزیمی ھەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و دوای کردنەوەی دەرگای خۆپاڵاوتن،  د.رێواز فایەق لە فراکسیۆنی یەکێتی کاندید بوو بۆ ئەو پۆستەو دوای دەنگدانیش د.رێواز فایەق بە سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ھەڵبژێردرا.

رێواز فایەق رایگەیاند، قۆناغێکی نوێ لە کارکردنی نێوان لایەنەکان دەستیپێکردووە، لە پێناو چارەسەرکردنی قەیرانەکان و جێبەجێکردنی داخوازییەکانی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان.