رێجیم بە خەو

رێجیم بە خەو

بەپێی لێکۆڵینەوەکان پەیوەندییەکی بەهێز لەنێوان کێش دابەزاندن و خەو هەیە .

کەواتە ئەگەر دەتەوێت کێشت دابەزێنێت لەمڕۆوە دەبێت بیر لە رێگەو ژمارەی سەعاتەکانی خەوتن بکەیتەوە.

پێگەی (واتس نیو تودای) لیکۆڵینەوەیەکی زانکۆی (لیدز) ی بەریتانی بڵاوکردۆتەوە کە پزیشکێک بەناوی (ئلیانور سکوت)  ئەنجامیداوە لەسەر پەیوەندی بێوان کێش دابەزاندن و خەو .

ئلیانور دەڵێت: ئەو کەسانەی کاتی پێویست ناخەون و کەمتر دەخەون، زوربەیان حەز بەخواردنی شیرینی دەکەن و شیرنی زۆر دەخۆن، هەروەها خەوتنی ناڕێک ڕژێنەکانی هۆرمۆنی تێربوون وەکو لینبسین و غربلین لەکاردەخات، هەربۆیە ئەو کەسانەی کەمتر دەخەون زووتر برسیان دەبیت و حەزیان لە خواردبنی سوێر و شیرینە.

ئلیانور دەشڵێت: بەکورتی  ئەگەر دەتەوێت کێشت دابەزیت دەبێت گرنگی بە خەو بدەیت.

لێکۆڵەرەوەکان دەڵێن بۆ گەورەکان ٨ سەعات خەو  و بەسالاجووەکان ٦ سەعات خەوتن پێویستە، ئەوانەشی زیاتر دەخەون لەو کاتژمێرانەی دیاریکراوە دووچاری نەخۆشیەکانی دڵ و دەمارەکانی خوین و جەڵدەی مێشک دەبن.