ریاز دەرار: لە ناوبردنی بیری توندڕەوی ئاسان نییە

ریاز دەرار: لە ناوبردنی بیری توندڕەوی ئاسان نییە

لەگەڵ رزگارکردنەوەی ناوچەی باغۆزی سەر بە دیرەزوور، قۆناغی یەکەمی شەڕی تیرۆر لەو وڵاتە کۆتایی دێت، بەڵام ئەرکە قورسەکە دەمێنێتەوە بۆ قۆناغی دووەم کە لە ناوبردنی بیری توندڕەویی و تیرۆرە لە سوریا.

ریاز دەرار، ھاوسەرۆکی ئەنجومەنی سوریای دیموکرات (مەسەدە) لەمیانی وەڵامدانەوەی چەند پرسیارێکی کوردسات نیوزی لە بارەی دوایین رەوشی سوریا و کۆتایی شەڕی داعش و دیلەکان دەڵێت، شەڕی لە ناوبردنی بیری توندڕەوی لە سوریا، شەڕێکی سەخت و درێژخایەن دەبێت و پرسی دیلەکانیش دۆسێیەکی ئاڵۆزە.

لەبارەی دانوستانەکانی نێوان مەسەدەو دیمەشقیش ریاز دەرار ئاشکرای دەکات، ھەوڵەکان بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستان بەردەوامە، بە تایبەتی دوای بڕیاری ترامپ بۆ کشانەوەی سوپای ئەمریکا لە سوریا، ئێستاش بە نێوەندگیری روسیا، ھەنگاوەکان بۆ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکان دەستیان پێکردووە.