رۆژانە ٣٠ خولەک پێکەنین تەمەن درێژ دەکات

رۆژانە ٣٠ خولەک پێکەنین تەمەن درێژ دەکات

ئەنجامی لێکۆڵینەوەو توێژینەوەکان کە لەلایەن پزیشکانی پەیمانگای ریزا کە پەیمانگایەکە بۆ زانستی پزیشکی دەروونی و جەستەیی ، دەریخستوە پێکەنیین  بۆ ماوەی ٣٠خولەک ھەموو ڕۆژێک، ھاندەرە بۆ رێکخستنی فەرمانەکانی ئەندامەکانی جەستە.

پزیشکەکان دەلێن ئەو ٣٠ خولەک پێکەنینە لە ڕۆژێکدا ، کاریگەری باشی ھەیە لەسەر تەندروستی لەشی مرۆڤ، بۆ نمونە پێکەنین یارمەتی  باش خەوتن  و ھیلاکی کەم دەکاتەوەو لێدانەکانی دڵی مرۆڤ رێکدەخات و ھەروەھا جگەرو سیەکان دەپارێزیت.

ھەروەک دکتۆرەکان  ئاشکراشیان کردوە ئەو لەرەلەرەی بە ھۆی پیکەنینەوە دروستدەبێت سوڕی خوێن  و ئەندامەکانی جەستە چالاک دەکات و تەمەڵ نابێت.

ھەروەھا پێکەنین بۆ ئەو کەسانەی لە ٤٠ ساڵیدان بەرگری لەشیان زیاد دەکات و دووریان دەخاتەوە لە نەخۆشی شێرپەنجە.

لێکۆڵەرەوەکان دەشڵێن پێکەنین ھۆرمۆنەکانی دڵخۆشی زیاد دەکات و  ھۆرمۆنەکانی سترێس کەم دەکاتەوە.

لە ئەنجامی ھەموو ئەم ھەموو سودانەش،  ڕۆژانە پێکەنین لە کۆتاییدا دەبێتەھۆی درێژی تەمەن.