رۆناڵدۆ: دڵخۆشم کاتێک داواملێدەکەن بگەڕێمەوە بۆ ڕیاڵ مەدرید

رۆناڵدۆ: دڵخۆشم کاتێک داواملێدەکەن بگەڕێمەوە بۆ ڕیاڵ مەدرید

کریستیانۆ رۆناڵدۆ یاریزانی یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی دەڵێت: کاتێک بەسەر شەقامەکاندا پیاسە دەکەم، هەوادارەکانم داواملێدەکەن بگەڕێمەوە بۆ یانەی ریاڵ مەدرید.

ئەستێرەکەی یانەی یۆڤانتۆس بە رۆژنامەی El Pais ی ئیسپانی راگەیاندووە: من هەردەم بە شانازی و سەربەرزانەوە دەڕۆم، چونکە دەزانم خەڵکی منیان خۆشدەوێت و دەزانن شتی زۆرم بەخشیوە بە یانەکە، ئەمەش لەکاتێکدایە یانەکەش بەهەمان شێوە زۆری بەخشیوە بەمن.

راشیگەیاندووە: کاتێک بەسەر شەقامەکانی مەدرید پیاسە دەکەم، خەڵکی داواملێدەکەن بگەڕێمەوە بۆ ریاڵ مەدرید، چونکە ئەوە ماڵی منە و بیستنی ئەمەش دڵخۆشم دەکات.

ئەستێرە پورتوگالیەکە لەبارەی ئەو رەخنانەوە دواوە کە رووبەڕووی بوونەتەوە و لەوبارەیەوە رایگەیاندووە: ئەوان حوکمم بەسەردا دەدەن و دەڵێن من کۆتاییم پێهاتووە و پێویستە کۆڵبدەم، بەڵام من هەمیشە دەمەوێت بەوە سوپرایزیان بکەم کە ببینن باشترین یاریزانەکە هێشتا لە مەیدانە.

هاوینی رابردوو کریستیانۆ رۆناڵدۆ بە بڕی 100 ملیۆن یۆرۆ ریزەکانی یانەی ریاڵ مەدریدی جێهێشت و پەیوەندی کرد بە یانەی خانمە پیرەکەوە و لەمساڵدا تەنیا توانی خولی سێریا ئەی لەگەڵ یانەکەدا بەدەستبهێنێت.