رۆبۆتێکی بچووک چارەسەر دەگەیەنێتە خانەکانی لەش

رۆبۆتێکی بچووک چارەسەر دەگەیەنێتە خانەکانی لەش

توێژەرانی سویسرا داھێنانێکی نوێیان پێشکەش بە بواری پزیشکی کردووە، کە لەرێگەیەوە چارەسەر دەگەیەنرێتە خانەکانی ناوەوەی جەستەی مرۆڤ و پرۆسەی چارەسەرکردن تا رادەیەکی چاوەرواننەکراو خێرا دەکات. 

بەپێی زانیارییەکان، توێژەران پەرەیان بە چەند رۆبۆتێکی زۆر بچووک داوە کە لە توانایاندایە بچنە ناو لەشی مرۆڤەوە بۆ گەیاندنی دەرمان بە ڕیشاڵە نەخۆشەکانی ناو جەستە. 

درێژیی ئەو رۆبۆتانە کە لە پەیمانگای فیدراڵیی سویسری بۆ تەکنۆلۆجیا لە زیوریخ و لۆزان پەریان دروستکراوە دەگاتە نزیکەی ٥ میللیمەتر و زۆر بە ئاسانی لە نێو کەناڵە تەنگەبەرەکانی لەشی مرۆڤدا ھاتووچۆ دەکەن.

بەپێی ھەواڵێکیش کە لە ڕۆژنامەی (دەیلی مەیلی) بەریتانیدا بڵاوکراوەتەوە، ئەو رۆبۆتە بچوکانە لە توانایاندایە شێوە و خێرایی خۆیان بگۆڕن بۆ ئەوەی بتوانن بە نێو موولوولە باریک و وردەکانی خوێندا بڕۆن.