رووسیا وادەی رادەستکردنی مووشەکی S-400 بە تورکیا ئاشکرا دەکات

رووسیا وادەی رادەستکردنی مووشەکی S-400 بە تورکیا ئاشکرا دەکات

سەرباری ناڕەزاییەکانی واشنتۆن، رووسیا وادەی رادەستکردنی سیستمی بەرگریی مووشەکیی S-400 بە تورکیا ئاشکرا کرد و بەم زووانە ئەو سیستمە مووشەکییە رادەستی ئەو وڵاتە دەکات.

یوری ئوشاکۆڤ یەکێک لە لێپرسراوانی کرملین بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، رووسیا هەوڵدەدات لە مانگی داهاتوودا یاخود کەمتر لە مانگێک مووشەکی S-400 ەکان رادەستی تورکیا دەکات.

پێش چەند رۆژێکیش، سێرگی تشیمیزۆف سەرۆکی کۆمەڵەی روستیکی رووسیا رایگەیاند: رێنمایی تایبەت بە بەکارهێنانی سیستمی S-400 دراوە بە شارەزایانی سەربازیی تورکیا.

گرێبەستی کڕینی سیستمی بەرگریی مووشەکیی S-400 لەلایەن تورکیاوە بووەتە هۆی دروستبوونی ناکۆکیی لەنێوان واشنتۆن و ئەنقەرە، بەوهۆیەشەوە، ئەمریکا گرێبەستی کڕینی فڕۆکەی جەنگیی پێشکەوتووی جۆری F-35ی وڵەتەکەی بە تورکیا، دەبەستێتەوە بە دەستبەرداربوونی ئەنقەرە لە کڕینی مووشەکە رووسیەکە.