رووسیا، فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان لە سوریا خستەخوارەوە

رووسیا، فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان لە سوریا خستەخوارەوە
سوپای رووسیا فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان لە نزیک بنکەی سەربازی "حمێمیم" لە سوریا دەخاتە خوارەوە. 

وەزارەتی بەرگری رووسیا بڵاویکردەوە ئەو فڕۆکەیە دوای نزیکبوونەوەی لە بنکەی "حمێمیم" خراوەتە خوارەوە و نازانرێت سەر بە چ لایەنێکە. 

ھاوکات بەھۆی ئەو رووداوەوە ھیچ زیانێکی گیانی و ماددی رووینەداوە و کارەکانی ئەو بنکە سەربازییەی رووسیا بە ئاسایی بەڕێوەدەچێت. 

روانگەی سوریاش بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاندووە: لە نزیک ئەو بنکە سەربازییە دەنگی تەقینەوە بیستراوە و پێدەچێت بەھۆی خستنە خوارەوەی ئەو فڕۆکەیە بوو بێت کە لە لایەن سیستمی بەرگری رووسیاوە.