روفاتی گۆڕە بەکۆمەڵەکانی سەماوە دەهێندرێنەوە هەرێمی کوردستان

روفاتی گۆڕە بەکۆمەڵەکانی سەماوە دەهێندرێنەوە هەرێمی کوردستان

لە دوو ھەفتەی داھاتوودا دەست بە ھەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکانی سەماوە دەکرێت و رووفاتی ناو گۆڕەکانیش دەھێنرێنەوە بۆ ھەرێمی کوردستان.

فوئاد حسێن وتەبێژی وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوانی ھەرێم بە کوردسات نیوزی راگەیاند: لە ماوەی دوو ھەفتەی داھاتوودا لەگەڵ لیژنەی شەھیدانی عێراق و تیمە ھاوبەشەکان دەست دەکەن بە ھەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکانی پارێزگای سەماوە و رووفاتەکانی ناو ئەو گۆڕانەش دەھێنرێنەوە بۆ ھەرێمی کوردستان کە لە سێ گۆڕی بەکۆمەڵ پێکدێن و زیاتر لە 200 رووفاتیان تێدایە و سەرجەمیان کوردن و زۆربەشیان ژن و منداڵن.