راپۆرتی روپێویی بازاڕی کار لە ھەرێمی کوردستان رادەگەیەندرێت

راپۆرتی روپێویی بازاڕی کار لە ھەرێمی کوردستان رادەگەیەندرێت

دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان سەر بەوەزارەتی پلاندانان، رێورەسمێک رێکدەخات بۆ راگەیاندنی راپۆرتی روپێوی بازاڕی کار لە ھەرێمی کوردستان_عێراق.

 ئەو روپێوییە بۆ ھەڵسەنگاندنی بازاڕی کار و پێداویستییەکانی لە کەرتی تایبەت دەبێت. روپێوییەکە بەشێکیشە لە پڕۆژەی چاکسازی و راھێنان و فێرکردنی تەکنیکی و پیشەیی بە ھاوکاری رێکخراوی یونسکۆ و یەکێتی ئەوروپا، کە لە شوباتی ساڵی ٢٠١٧ دەست بە جێبەجێ کردنی کراوە.