داوا دەکرێت دەرماڵەی منداڵ لەسەر مووچەی فەرمانبەران زیادبکرێت

داوا دەکرێت دەرماڵەی منداڵ لەسەر مووچەی فەرمانبەران زیادبکرێت

داوا دەکرێت دەرماڵەی منداڵ لەسەر مووچەی فەرمانبەران لە 10 ھەزار دینارەوە بکرێت بە 25 ھەزار دینار. 

خەڵەف عبدولسەمەد سەرۆکی کوتلەی دەوڵەتی یاسا لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەنوسراوێک کە ئیمزای ژمارەیەک پەرلەمانتاری لەسەرە داوای لە محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کردووە دەرماڵەی منداڵ لەسەر مووچەی فەرمانبەران لە 10 ھەزار دینارەوە بکرێت بە 25 ھەزار دینار و دەرماڵەکەش تا چوار منداڵیش بگرێتەوە. 

نووسراوی زیادکردنی دەرماڵەی منداڵ لەسەر مووچەی فەرمانبەران کە دەست کوردسات نیوز کەوتووە، محەمەد حەلبوسی بە ئیمزای خۆی ئاراستەی لیژنەی دارایی و یاسایی ئەنجومەنی نوێنەران کردووە بۆ ئەوەی کاری لەسەر بکەن.