دەرفەتی خوێندن بۆ خوێندکاران لە زانکۆی ئەریزۆنای ئەمریکی دەڕەخسێندرێت

دەرفەتی خوێندن بۆ خوێندکاران لە زانکۆی ئەریزۆنای ئەمریکی دەڕەخسێندرێت

دەرفەتی خوێندن بۆ خوێندکاران لە زانکۆی ئەریزۆنای ئەمریکی دەڕەخسێندرێت و کونسوڵخانەی ئەمریکاش ئامادەی پێشکەشکردنی هاوکارییە.

لە رێورەسمێکدا بە چاودێریی یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دەرفەتی خوێندنی دوو بروانامە لە نێوان زانکۆی ئەمریکی لە سلێمانی و زانکۆی ئەریزۆنای ئەمریکا لە بوارەکانی ئەندازیاریی شارستانی و ئەندازیاریی میکانیکی راگەیاندرا. 

وەزیری خوێندنی باڵا لە رێوڕەسمەکەدا وتارێکی پێشکەشکرد و تیایدا رایگەیاند: دابینکردنی ئەو دەرفەتە بۆ خوێندکارانی ھەرێمی کوردستان دەبێتە ھۆکارێک بۆ دابینکردنی ھەلی کاری زیاتر بۆ دەرچووان، چونکە لە 90% ئەو خوێندکارانەی لە زانکۆی ئەریزۆنا دەردەچن دەبنە خاوەن کاری خۆیان و ھەلی کاریان دەستدەکەوێت.

ھاوکات، ستیفن فەیگن کونسوڵی ئەمریکا لە ھەرێمی کوردستان لە وتارەکەیدا رایگەیاند: ئێمە وەک کونسوڵخانەی ئەمریکا ھاوکاریان دەبین سەرخستنی ئەم دەرفەتە، چونکە ئەمریکا لە ماوەی رابردوودا لە عێراق و ھەرێمی کوردستان 32 ملیۆن دۆلاری لە بواری خوێندنی باڵادا خەرجکردووە، ئەویش بە ھاوکاریکردنی زانکۆکان و لێکنزیککردنەوەی زانکۆکانی ئەمریکا و ھەرێمی کوردستان.