دوو وێسگەی نەوتی سعودیە لەلایەن حوسییەکانەوە بۆردومانکران

دوو وێسگەی نەوتی سعودیە لەلایەن حوسییەکانەوە بۆردومانکران

دوو وێستگەی بەرھەمھێنان و ھەناردەکردنی نەوتی سعودیە بۆردومانکران ئەوەش نرخی نەوتی لە بازارەکانی جیھاندا بەرێژەی ١.٤ بەرزکردەوە .

خالید عەبدولعەزیز فالح وەزیری وزەی سعودیە رایگەیاند بۆردومانەکان لەرێی فرۆکەی بێفرۆکەوان  ئەنجامدراون و ھەردوو وێستگەی ھێڵی بۆرییەکانی خۆرھەڵات و  خۆرئاوایان کردۆتە ئامانج کە نەوتی سعودیە لە کێڵگە نەوتییەکانی خۆرھەڵات بەرەو بەندەری یەنبەع لە بەری خۆرئاوا دەگوازنەوە.

 لە ئەنجامی بۆردومانەکانیشدا ئاگر لە بنکەی ژمارە ھەشت ھەڵگیرساوە، بەڵام دواتر ئاگرەکە کۆنترۆڵکراوە،  وەزیری وزەی سعودیە جەختیشیکردەوە بەئامانجکردنی دامەزراوە نەوتییەکان پەلامارێکی تیرۆریستی و تێکدەرانەیە .

ھاوکات حوسییەکان بەرپرسیارێتی بە ئامانجکردنی دوو وێسگەی نەوتی سعودیەیان لە ئەستۆ گرت و لە رێی کەناڵی رەسمیانەوە رایانگەیاند لیژنەی شەعبی ئۆپەراسیۆنێکی گەورەی لەدژی چەند ئامانجێکی سعودی لەرێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە ئەنجامداوە.

دوا بەدوای ھێرشەکانیش ، نرخی نەوت لە بازارەکانی جیھاندا لە ٧٣ دۆلارەوە بۆ ٧٥ دۆلار بەرز بۆوە .