دوو کاندیدی یەکێتی، لە ریزبەندی ١٠ کاندیدی عێراق دان

دوو کاندیدی یەکێتی، لە ریزبەندی ١٠ کاندیدی عێراق دان
لە دوای رایگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، لە لایەن کۆمیسیۆنەوەو راگەیاندنی لیستە سەرکەوتووەکان، ناوی ئەو ١٠ کاندیدەش ئاشکرا بوو کە زۆرترین دەنگیان بەدەستھێناوە.

دوو کاندیدی یەکێتی، لە نێو ئەو ١٠ کاندیدەدان، کە لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی ١٢ی مانگدا زۆرترین دەنگیان بە دەستھێناوە. 

رێبوار تەھا لە سەر لیستی یەکێتی بە بەدەستھێنانی ٦٣ ھەزار دەنگ، لە پلەی چوارەمی ریزبەندیەکەدایەو دکتۆر میران محەمەد-یش بە ٥٥ ھەزار دەنگ لە ریزبەندی حەوتەمدایە. 

ئەمەش لە کاتێکدایە، کە لە ریزبەندیەکەدا نوری مالکی پلەی یەکەم و ھادی عامری پلەی پێنجەم و حەیدەر عەبادی لە شەشەم دان.