دوای پشووەکانی نەورۆز دابەشکردنی تابلۆی ئۆتۆمبیلی عێراق-ھەڵەبجە دەستپێدەکات

دوای پشووەکانی نەورۆز دابەشکردنی تابلۆی ئۆتۆمبیلی عێراق-ھەڵەبجە دەستپێدەکات

لەدوای پشووەکانی نەورۆزەوە، تابلۆی ئۆتۆمبێل و ئامێرەکان بەناوی پارێزگای ھەڵەبجەوە دابەشدەکرێت، کە بەشێکە لەرێکارەکانی پەیوەست بە پارێزگابوونی ھەڵەبجە. 

بەپێی بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان و پشتبەستن بە ئەحکامەکانی یاسای ئیدارەی پارێزگای ھەڵەبجە و ئاماژە بە نووسراوی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی عێراق، پێدانی تابلۆی ئۆتۆمبێلەکانی ھەڵەبجە جێبەجێ دەکرێت، ئەوەش بۆ رێکخستنەوەی ئۆتۆمبێلەکان بەناوی پارێزگاکەوە، بۆ ئەو مەبەستەش ئەفسەری تایبەت بەتۆمارکردن دیاریدەکرێن. 

بڕیارەکەی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم راستەوخۆ لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە جێبەجێدەکرێت و دوای پشووەکانی نەورۆز، تابلۆی ئۆتۆمبێلەکان دەگۆڕێن بۆ (عێراق-ھەڵەبجە).