دوایین زانیاریی لەسەر کۆبوونەوەی داھاتووی یەکێتی و پارتی 

دوایین زانیاریی لەسەر کۆبوونەوەی داھاتووی یەکێتی و پارتی 

پێش 18ی ئەم مانگە ھەردوو مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان کۆدەبنەوە و سبەینێش مەکتەبی سیاسیی یەکێتی کۆدەبێتەوە.

ھەفتەی داھاتوو مەکتەبی سیاسیی یەکێتی و پارتی بۆ گفتگۆکردن لەسەر رێککەوتنە سیاسییەکەی نێوانیان کۆدەبنەوە، سبەینێش مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە سلێمانی بۆ تاووتوێکردنی رێککەوتنەکەی (یەکێتی و پارتی) و رەوشی کەرکوک و پرسی پێکھێنانی کابینەی نوێ حکومەت کۆدەبێتەوە. 

ھاوکات لە کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیدا، رەوشی سیاسی عێراقیش تاووتوێ دەکرێت، لەلایەکی ترەوە پێش دەستپێکردنی کۆبوونەوەکەی پەرلەمانی کوردستان کە پێشبینی دەکرێت پێش 18ی ئەم مانگە بکرێت، سەرۆکی کاتیی پەرلەمان، لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنەکان کۆببێتەوە و دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان گفتوگۆی لەبارەوە بکرێت.