دوای ئازادکردنەوەی تەلەعفەر ئۆپراسراسیۆنی ئازادکردنەوەی حەویجە دەستپێدەکات

دوای ئازادکردنەوەی تەلەعفەر ئۆپراسراسیۆنی ئازادکردنەوەی حەویجە دەستپێدەکات
دوای کۆتاییھاتنی ئۆپراسۆنی ئازادکردنەوەی نەینەوا ، لە ئێستادا وادەی دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکان بۆ ئازادکردنەوەی ھەرەیەک لە قەزاکانی تەلەعفەر و حەوێجە نزیک بۆتەوە، بە ووتەی عەبدولئەمیر یارەڵا فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی نەینەوا قۆناغی چوارەمی ئۆپراسیۆنەکان بۆ ئازادکردنی تەواوی پارێزگای نەینەوا بەمنزیکانە دەستپێدەکات و ئۆپراسیۆنەکە قەزای تەلەعفەر و ئەو ناچانە دەگرێتەوە کە تائێستا لە ژێر دەستی گروپی تێرۆریستی داعشدا ماون، بەو شێوەیەش ئۆپراسیۆنی ئازادکردنەوەی تەواوی پارێزگای نەینەوا لە تێرۆریستانی داعش کۆتایی دێت  .
فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی نەینەوا راشگەیاندووە ، ھێزە ئەمنییەکانی عێراق لە ئۆپراسیۆنەکانی رزگارکردنی نەینەوادا شەری قورس و دژواریان کردووە بە تایبەت لە ھەندێک ناوچەی شاری موسڵ  ، کە ئەمەش توانای ھێزە ئەمنییەکانی عێراق دەسەلمێنێت ھەروەھا تەئکیدی کردۆتەوە کە لە ئێستادا لە کۆی گشتی ناوچەکانی پارێزگای نەینەوا تەنھا قەزای تەلەعفەر و عەیازیە و مەحلەبیە ماون کە بە تەواوی رزگار نەکراون .
تا ئێستا سەرچاوە ئەمنییەکان و لێپرسراوانی عێراق ناوی ئەو ھێزانەیان ئاشکرا نەکردووە کە بەشداری لە ئۆپراسیۆنی ئازادکردنەوەەی تەلەعفەر و ناوچە ئازانەکراوەکانی نەینەوادا دەکەن ، ئەمە لە کاتێکدا لە شەری ئازادکردنەوەی ناوچەکانی دیکەی پارێزگای نەینەوادا زۆرینەی ھێزە ئەمنییەکانی عێراق بەشدارییان کرد .
بە ووتەی سەرچاوە ئەمنییەکان بەھۆی ئۆپراسیۆنی ئازادکردنەوەی تەلەعفەرەوە، وادەی دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنی ئازادکردنەوەی حەوێجە دوا دەکەوێت و ھاوکات تا ئێستا بە ووردی ناوی ئەو ھێزانە ئاشکرا نەکراوە کە بەشداری لە ئازادکردنەوەی حەوێجەدا دەکەن بەڵام ھێزەکانی حەشدی شەعبی دووپاتیان کردۆتەوە کە بەشداری ئۆپراسیۆنەکە دەکەن، بەوتەی سەرچاوەیەک لە دەستەی حەشدی شەعبی، بڕیار وایە ھێزەکانیان بە ھەماھەنگی لەگەڵ ھێزە ئەمنیەکانی عێراق، بەشداری لە ئۆپراسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنەوەی شاری حەویجەدا بکەن و پێشتریش، سەرچاوەیەکی سەربازیی رایگەیاندبوو: تەنھا حەیدەر عەبادی فەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارەکان، بڕیار لەبارەی بەشداریکردنی ھێزەکانی حەشدی شەعبی لە جەنگی کۆنتڕۆڵکردنەوەی شاری حەویجە دەدات .