د.میران: پێویستە یەکەمین ھەنگاوی حکومەتی ھەرێم ناردنی وەفدێک بێت بۆ بەغداد

د.میران: پێویستە یەکەمین ھەنگاوی حکومەتی ھەرێم ناردنی وەفدێک بێت بۆ بەغداد

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت: پێویستە یەکەمین ھەنگاوی کابینەی نوێی حکومەتی ھەرێم، ناردنی وەفدێک بێت بۆ بەغداد.

د.میران محمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە میانی بەشداریکردنی لە ستۆدیۆ٨ی کوردسات نیوز ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، پێویستە لەگەڵ دەستبەکاربوونی کابینەی نوێی حکومەتی ھەرێم، وەفدێک لە ھەرێمەوە سەردانی بەغداد بکات، بۆ رێککەوتنێکی درێژخایەن لەسەر بودجە و مووچەی فەرمانبەران. 

وتیشی: پێویستە لە ئێستاوە حکومەتی ھەرێم بەرچاوڕوونی ھەبێت لەسەر ئەوەی کە پشکی ھەرێم لە بودجەی 2020، چەندە و چۆنە.