داھاتی ھەناردەی ئێران بۆ عێراق ساڵانە ١٢ ملیار دۆلارە

داھاتی ھەناردەی ئێران بۆ عێراق ساڵانە ١٢ ملیار دۆلارە

ساڵانە ئێران بەبڕی زیاتر لە ٣ ملیار دۆلار کارەبا و گاز ھەناردەی عێراق دەکات. 

عەلی ئاغا محەمەدی ئەندامی گروپی دیاریکردنی بەژەوەندییەکانی حکومەتی ئێران رایگەیاند، ساڵانە ئێران بە بەھای ١٢ ملیار دۆلار کەلوپەل و پێویستی ھەناردەی عێراق دەکات، لەو بڕەش ٨ ملیار و ٦٠٠ ملیۆن دۆلار داھاتی ھەناردەی کەلوپەل و کاڵا و شمەکە و، ٣ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلاریش داھاتی ھەناردەی کارەبا و گازە بۆ عێراق.

عەلی ئاغا محەمەدی راشیگەیاند، دەکرێت بەرھەمھێنانی ئۆتۆمبێلی ئێرانی لە عێراق ئەنجام بدەن و داواشی کرد بازرگانیی ئازاد لە نێوان "تاران" و "بەغداد" پەیڕەو بکرێت. 

لە لایەکی ترەوە، سەرۆکی ژووری بازرگانی ھاوبەشی ئێرانی عێراقی رایگەیاند، ساڵانە ٧ ملیۆن گەشتیار لە نێوان عێراق و ئێران پێشوازییان لێدەکرێت و دەشکرێت ئەو ژمارەیە بۆ ٩ ملیۆن گەشتیار بەرزبکرێتەوە.