داوا دەکرێت گومرگ و باج لەسەر بەرھەمە دەرەکییەکان زیاد بکرێت

داوا دەکرێت گومرگ   و باج لەسەر بەرھەمە دەرەکییەکان زیاد بکرێت

بەشێک لە خاوەن کارگەکانی شیرەمەنی لەگەڵ ژووری بازرگانی سلێمانی کۆبوونەوە بەمەبەستی پاڵپشتیکردنیان بۆ ھاوکاریکردن و ساغکردنەوەی بەرھەمەکانیان و گرنگیدانی زیاتر بە بەرھەمی ناوخۆ و زیادکردنی باج لەسەر بەروبومە دەرەکییەکان.

خاوەنی یەکێک لە کارگەکانیش دەڵێت ئەگەر گرنگی زیاتر بە بەرھەمە ناوخۆییەکان بدرێت، ھەلی کار بۆ ڕێژەیەکی زیاتری گەنجان دەڕەخسێندرێت کە لە دوو ھەزار کارمەندەوە بەرزدەبێتەوە بۆ ١٠ ھەزار کارمەند، سەرۆکی ژووری بازرگانیش دڵنیایی دایە خاوەن کارگەکان کە داواکارییەکانیان لەڕێگەی کۆبوونەوە لەگەڵ پارێزگاری سلێمانی دەگەیەنێتە حکومەتی ھەرێمی کوردستان.