داوای پێداچوونەوە بەرێککەوتنی نێوان عێراق و واشنتۆن دەکرێت

داوای پێداچوونەوە بەرێککەوتنی نێوان عێراق و واشنتۆن دەکرێت

٧٧ ئەندام پەرلەمان داوای پێداچوونەوە بە رێکەوتنی ستراتیژی عێراق واشنتۆن دەکەن. 

نوێنەری ھاوپەیمانی فەتح حسەین یەساری رایگەیاند ، ٧٧ ئەندام پەرلەمان داواکاریان ئاراستەی سەرۆکی پەرلەمان کردوە کە پێداچوونەوە بە رێکەوتنی ستراتیژی عێراق و واشنتۆن بکرێت، ئاماژەی بەوەشکردوە عێراق زانیاری دەربارەی  ژمارەی سوپاکانی ئەمریکاو ئەرکەکانیان نیەو شکاندنی یاساکانی رێکەتنەکەش رێگەپێدراو نیە.

یەساری وتیشی: چەند رێگەو ھەوڵێکی جدی ھەیە بۆ بەرژەوەندی عێراق جیبەجێدەکرێت ئەمەش لەرێگگەی پێداجوونەوە بە رێکەوتنەکەیان لەگەڵ نەتەوە یەکگرتوەکان ، ٧٧ ئەندام پەرلەمان  ئیمزایان لەسەر داواکارییەکە کردوەوە کە ئەرک و ژمارەی سوپای بێگانە دیاریدەکات.

ئەمەش لەدوای ئەوەدێت ، دۆنالد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا یەکشەمەی پێشوو نیازی مانەوەی ھێزەکانی ئەمریکای لە عێراق راگەیاند بە ئامانجی چاودێریکردنی وڵاتانی دراوسێ و ئێران.