داوای دەکرێت بەپەلە گۆڕە بەکۆمەڵەکانی موسەنا هەڵبدرێنەوە

داوای دەکرێت بەپەلە گۆڕە بەکۆمەڵەکانی موسەنا هەڵبدرێنەوە

داوای گرتنەبەری رێوشوێنی بەپەلە سەبارەت بە گۆڕە بەکۆمەڵەکانی موسەنا دەکرێت.

دوای دۆزینەوەی ئەو گۆڕە بەکۆمەڵانەی رۆژی ھەینی رابردوو، لە پارێزگای موسەنا دۆزرانەوە ، لەئێستادا داوا لە وەزارەتی شەھیدان و ئەنفالکراوان و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکرێت، بە زووترین کات گۆڕەکان ھەڵبدرێنەوە و روفاتەکانیان رادەستی کەسوکاریان بکرێتەوە. ھاوکات نەتەوە یەکگرتووەکان و خاچی سوری نێودەوڵەتی ئامادەییان بۆ ھەماھەنگی لەو بارەیەوە دەربڕیوە.