دانیشتن بۆ ماوەیەکی زۆر بەدیار تەلەفزیۆنەوە مەترسیدارە 

دانیشتن بۆ ماوەیەکی زۆر بەدیار تەلەفزیۆنەوە مەترسیدارە 

 


بە پێی توێژینەوەیەکی زانستی سەنتەری نەخۆشیەکانی دڵ کە لە ئەمریکا ئەنجامدراوە زانایان گەیشتونەتە ئەو ئەنجامەی دانیشتن بۆ ماوەیەکی زۆر لە شوێنی کاردا زیانەکانی هاوشێوەیە لەگەڵ دانیشتن بۆماوەیەکی زۆر بەدیار تەلەفزیۆنەوە .

توێژینەوەکە کە لە پێگەی (میدیکەڵ دەیلی) بڵاوکراوەتەوە ئەوەی خستۆتە ڕوو کە دانیشتن بۆماوەی زیاتر لە چوار کاتژمێر بە دیار تەلەفزیۆنەوە ئەگەری توشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ و جەڵتەی مێشك بە ڕێژەی لە ٥٠٪ زیاد دەکات .

زانایان توێژینەوەیان لەسەر ٣٦٠٠ هاوڵاتی ئەمریکی بۆ ماوەی ٨ ساڵ ئەنجامداوە زانیاریەکانی ماوەی سەیرکردنی تەلەفزیۆن و ئەنجامدانی وەرزش و کاتی کاریان تۆمارکردووە .

زانایان گەیشتونەتە ئەو ئەنجامەی کە ڕێژەی مردن و توشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ لەو بەشداربوانەدا کەمترە بووە کە لە هەفتەیەکدا بۆ ماوەی ١٥٠ خولەك وەرزشیان ئەنجامداوە و ماوەی چوار کاتژمێر بەدیارسەیرکردنی تەلەفزیۆنەوە دانیشتوون.

توێژینەوەکە ئەوەشی خستۆتە ڕوو کە دانیشتن بۆ ماوەیەکی زۆر بە دیار تەلەفزیۆن و خواردنی ژەمە ناتەندروستەکان گەورەترین مەترسین لەسەر تەندروستی مرۆڤ .