دانانی پارێزگارێکی کورد بۆ کەرکوک رەوشی پارێزگاکە دەگۆڕێت

دانانی پارێزگارێکی کورد بۆ کەرکوک رەوشی پارێزگاکە دەگۆڕێت

دانانی پارێزگاری نوێی کەرکوک کاریگەری لەسەر رەوشی پارێزگاکە دەبێت و دەبێتە ھۆی خێراترکردنی ھەنگاوەکانی ئاساییکردنەوەی شارەکە.

دوای ئەوەی یەکێتی و پارتی لە بارەی دیاریکردنی پارێزگارێکی کورد بۆ کەرکوک رێککەوتن، رۆشنبیران و چالاکوانانی شارەکە دەڵێن: بە دانانی پارێزگارێکی کورد بۆ کەرکوک رەوشی پارێزگاکە گۆڕانکاری بەسەردا دێت و ھەنگاوەکانی ئاساییکردنەوەی کەرکوک خێراتر دەکات. 

ھاوکات، داواش دەکەن لایەنە کوردییەکان رەزامەندیی پێکھاتەکانی تر بەدەستبھێنن و کار بۆ پێکھێنانی ھێزی ھاوبەش و گەڕاندنەوەی پێشمەرگە بکەن.