داناغاز برەو بە وەبەرهێنانەكانی دەدات لە هەرێمی كوردستان

داناغاز برەو بە وەبەرهێنانەكانی دەدات لە هەرێمی كوردستان

داناغاز برەو بە وەبەرهێنانەكانی دەدات لە هەرێمی كوردستان. پاتریك ئاڵمان بەڕێوەبەری جیبەجێكاری كۆمپانیای داناغاز لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەكرد گروپی كۆمپانیاكانی پێرڵ پێترۆڵیۆم كە داناغاز خاوەنی زۆرینەی پشكەكانیەتی، پلانی هەیە بۆ برەودان بە وەبەرهێنانەكانی لە هەرێمی كوردستان و بۆئەو مەبەستەش بەنیازە چەندین قەواڵەی بانكی بفرۆشێت بەبەهای 300 بۆ 400 ملیۆن دۆلار بۆ دابینكردنی سەرچاوەی دارایی بۆ لێدانی بیری زیاتر و بنیادنانی چەند دامەزراوەیەك بۆ بەرهەمهینانی غازی سروشتی. بەڕێوەبەری جیبەجێكاری كۆمپانیای داناغاز ئاماژەی بەوەشكردووە گروپی كۆمپانیاكانی پێرڵ پێترۆڵیۆم جگە لە فرۆشتنی ئەو قەواڵە بانكیانە، پشت بە چەندین سەرچاوەی تریش دەبەستێت لەوانە وەرگرتنی قەرزی بانكی و بەشداریپێكردنی بەڵێندەرەكانی ئەو بوارە. كۆمپانیای داناغاز گرێ‌ بەستێكی بۆ ماوەی 20 سال لەگەڵ هەرێمی كوردستان ئیمزاكردوە، ئەو گرێ‌ بەستەش ڕێ‌  لەبەردەمیدا هەموار دەكات تا ساڵی 2021 بەرهەمی رۆژانەی غازی سروشتی بگەیەنێتە 650 ملیۆن پێ‌ سێجا. لەئێستادا ئاستی بەرهەمی رۆژانەی 400 ملیۆن پێ‌ سێجایە.