داعش ٣٠ ئەندامی عەشیرەتی شەمەری رفاندووە

داعش ٣٠ ئەندامی عەشیرەتی شەمەری رفاندووە
لەدوو رۆژی رابردوودا تیرۆریستانی داعش لە پارێزگای سەڵاحەدین ٣٠ کەسیان لە ھۆزی شەمەر رفاندو تەرمی حەوتیان دۆزرایەوە . 

نەواف حەسان سەرۆکی ئەنجومەنی قەزای دور لە پارێزگای سەڵاحەدین رایگەیاندووە، تیرۆریستانی داعش لەناوچەی جزیرەی سەڵاحەدین بڵاوبونەتەوە.

وتوشیەتی ئێوارەی یەک شەممە لە ناوچەکانی خۆرھەڵاتی تکریت و باکوری خۆرئاوای سەڵاحەدین ٣٠ کەسیان لە ھۆزی شەمەر رفاندووە و دواتر تەرمی حەوت کەسیان لە خۆرئاوای ناحیەی (تلول باجی) سەر بە قەزای شەرگاتی پارێزگاکە دۆزراونەتەوە و تا ئێستاش ٢٣ یان بێ سەرو شوێنن  ، سەرۆکی ئەنجومەنی قەزای دور داوای لە حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق و لێپرسراوانی ولاتەکە کردووە ھەوڵەکانیان بۆ رزگارکردنی ئەو ھاووڵاتـیانە چر بکەنەوە .