دارایی عێراق: نزیکەی 725 ملیار دیناری ترمان بۆ ھەرێم ناردووە

دارایی عێراق: نزیکەی 725 ملیار دیناری ترمان بۆ ھەرێم ناردووە

حکومەتی عێراق بەپێی نووسراوێک، بڕی نزیکەی 725 ملیار دیناری خستە سەر ھەژماری بانکیی حکومەتی ھەرێمی کوردستان. 

بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی ژمێریاری لە وەزارەتی دارایی عێراق بەنووسراوێکی رەسمی ئاشکرایکردووە، بڕی (724) ملیارو (819) ملیۆن دینار خراوەتە سەر لقی ھەولێری بانکی ناوەندی عێراق کە تایبەتە بە مووچەی مانگی ئاداری فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان و جیاوازیی مووچەی مانگەکانی یەک و دووی ساڵی 2019. 

نووسراوە رەسمییەکەی بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی ژمێریاری لە وەزارەتی دارایی عێراق لە 11ی ئادار دەرچووە و رەوانەی ھەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان کراوە بۆ جێبەجێکردنی.