دارایی عێراق: نزیکەی ٧٢٥ ملیار دیناری ترمان بۆ ھەرێم ناردووە

دارایی عێراق: نزیکەی ٧٢٥ ملیار دیناری ترمان بۆ ھەرێم ناردووە

وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند نزیکەی ٧٢٥ ملیار دیناری تری بۆ ھەرێم ناردووە.

حکومەتی عێراق بەپێی نوسراوێک بڕی نزیکەی ٧٢٥ ملیار دیناری خستە سەر ھەژماری بانکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی ژمێریاری لەوەزارەتی داراییعێراق بەنوسراوێکی رەسمی ئاشکرایکردووە، ئەو بڕە پارەیەی دەخرێتەتە سەر لقی ھەولێری بانکی ناوەندی عێراق بریتییە لەموچەی مانگی ئاداری فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان و جیاوازی موچەی مانگەکانی یەک و دووی ساڵی ٢٠١٩، نوسراوە رەسمییەکەی بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی ژمێریاری لەوەزارەتی دارایی عێراق لە ١١ی ئادار دەرچووەو رەوانەی ھەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان کراوە بۆ جێبەجێکردنی.